ئاژەڵەکە هی خۆیەتی
هەرزانییە لێرە؛ گۆشت کیلۆی بە 13 هەزار دینارە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لای ئەم گۆشتفرۆشە کیلۆیەک گۆشت لە نێوان 13 هەزار بۆ 17 هەزار دینارە، ئەو دەڵێ، ئەو ئاژەڵەی سەری دەبڕێت، ماوەیەک پێش ئێستا کڕیویەتی، بۆ ئەوەی خێرێکی زۆریش بکات، چەند ئاژەڵێکی زۆر پێکەوە سەردەبڕێرێت.
یەحیا حاجی سەعدون، گۆستفرۆشەکەیە ئەو بە پەیامنێری 964ی وت، ئەو ئاژەڵی سەری دەبرێت، ماوەیەکی زۆر پێش رەمەزان بە نرخێکی کەمتر کڕیویەتی، ئێستا کە نرخی زین قەپان گران بووە، کاریگەری لەسەر ئاژەڵەکانی ئەو نییە، بۆیە بە هەمان نرخی پێشوو گۆشتەکەی ساغ دەکاتەوە.
ئەو گۆشتفرۆشە دەڵێ، گۆشتەکەی بەراورد بە بازاڕ هیچ جیاوازییەکی نییە و هەمان کوالێتییە، وە وەکو هەموو گۆشتفرۆشەکان لە کوشتارگەری فەڕمی سەردەبڕدرێت و بە مۆری فەڕمییەوە دەیفرۆشن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا