كوردستان و جیهان
له هاملتۆنهوه بۆ واشنتن…گرنگترین رووداوه‌كانی چه‌ند كاتژمێری رابردوو
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
– پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند هێرشێکی چەکدارییان بۆ سەر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ لە واشنتۆن پووچەڵ کردووەتەوە.
– ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه سوننه نشینه‌كانی عێراق یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه، به‌ڵام له ناوچه‌كانی دیكه سبه‌ی ده‌بێته ره‌مه‌زان.
– ئه‌مڕۆ له وڵاتانی سعودیه، قه‌ته‌ڕ، ئیمارات و یه‌مه‌ن كراوه‌ته ره‌مه‌زان، به‌ڵام له توركیا، ئێران، باشووری عێراق و میسر سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه.
– گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه ناڕاستهوخۆیهكانی ئێران و ئه‌مریكا له سویسرا به نێوه‌ندگیریی عومان به‌ڕێوه‌چوو.
– عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌یشتینه لێكتێگه‌یشتنێكی بنه‌ڕه‌تی.
– به‌رد و شاخی رێگای هامڵتۆن كه‌وته خواره‌وه و رێگاكا نیمچه داخراوه، هێشتا دیار نییه كه‌ی پاكده‌كرێته‌وه و رێگاكه مه‌ترسی نامێنێت.
– خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری رێگاوبانی سۆران بە 964ی وت، ئه‌مڕۆ شاخی هامڵتۆن پشکنینی تێدا دەکرێ و بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێ رێگاكه‌ی بکرێتەوە یان کاری دیراسەکردنی بۆ بکرێ و درزی تێدا بێت، ئەو درزە دادەڕمێنرێ تا مەترسی دروست نەکات.
– له كلێسایه‌كی ده‌وروبه‌ری نیویۆرك به‌هۆی لێچوونی غازه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به لانیكه‌م پێنج كه‌س بریندار بوون.
-نووسینگه‌كه‌ی: نوری مالیكی له خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناكشێته‌وه.
– دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هەڵوەشاندنەوەی گرووپێکی مەترسیداری چەکدارانی داعشی بەناوی “کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی” سەر بە ویلایەتی کوردستانی راگەیاند و ده‌ستگیركردنی 10 ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه‌ی ئاشكرا كرد.
– زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند، خواردنی به‌ربانگ بۆ چوار هه‌زار قوتابی به‌شه ناوخۆییه‌كانی هه‌ولێر له مانگی ره‌مه‌زان دابین ده‌كرێت، به هاوكاری خێرخواز شێخ باز به‌رزنجی.
– چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مڕۆ خوێندكارانی زانكۆكانی تاران خۆپێشاندان و مانگرتن ئه‌نجام بده‌ن.
– ئه‌مڕۆ له هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان و عێراق باران ده‌بارێت و پێشبینیی ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌فریش ببارێت.