سەرۆکى هەرێم و مەزڵوم عەبدى
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە میونخ کۆبوونەوە؛ “دیالۆگ تاکە رێگەی چارەسەرى کێشە سیاسییەکانى سووریایە”
964+
وریا فەتاح
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبوونەوە؛ تەوەری سەرەکی دەستووری داهاتووی سووریا و پاراستنی مافی پێکهاتەکان بوو.
بەپێى راگەیەندراوى سەرۆکایەتى هەرێم، نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە کە دەبێت کێشەکانی سووریا بە رێگەی سیاسی چارەسەر بکرێن، بە جۆرێک مافی کورد و پێکهاتەکان لەناو سووریایەکی یەکگرتوو و لە دەستووردا جێگیر بکرێت.
دەقى راگەیەندراوەکە:
پاشنیوهڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/2/15، لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونهوهيهكدا لەگەڵ بەڕێز مەزڵووم عەبدی، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانيان له سووريا تاوتوێ كرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگهيشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسيیانهى کێشهکان له سووریا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له دهستوورى داهاتووى وڵاتدا پارێزراو بێت.
لاى خۆيهوه بەڕێز مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی جهنابی سهرۆک مهسعوود بارزانی و سەرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان کرد بۆ هەوڵی بەردەوام و ڕۆڵی کاریگەريان لەپێناو ئارامكردنهوهى دۆخهكه و گەیشتنی دیمەشق و هەسەدە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.
مهترسييهكانى سهرههڵدانهوهى داعش و ههڕهشهكانى تيرۆر، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو.