نیو ملیۆن فه‌رمانبه‌ریش ره‌زامه‌ندیان بۆ وه‌رگیرا‌وه
وه‌زیری شاره‌وانی: نزیكه‌ی 109 هه‌زار پارچه زه‌وی له هه‌رێمی کوردستان دابه‌شكراوه
فەرهاد حەسەن
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دەڵێت، تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 109 هه‌زار پارچه زه‌وی له هه‌ردوو راژه‌ی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی دابه‌شكراون و رەزامەندی وەرگرتنی زەویش بۆ نیو ملیۆن فەرمانبەر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەرگیراوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23.6.2026 ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی لە دووه‌مین كۆڕبه‌ندی داهاتووی خانوبه‌ره کە لە هەولێر کارەکانی دەستپێکردووە لە وتارێکدا ئەو قسانەی کرد.
باسی لەوە کرد، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی بەسەر فەرمانبەران کاریگەریی راستەوخۆی هەیە لەسەر کەرتی نیشتەجێبوون و جوڵەی ئابووری، وتیشی “بە گشتی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان 500 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له راژه‌كانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی، ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان بۆ وه‌رگیرا‌وه، تاوەکو ئێستاش به گشتی نزیكه‌ی 109 هه‌زار پارچه زه‌وی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌شكراوه و كاره‌كانیش به‌رده‌وامه”.
سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانیش له كه‌رتی خانوبه‌ره و نیشته‌جێبوون باسی لەوەکرد، قەبارەی گشتیی وەبەرهێنان لە کەرتی نیشتەجێبوون لە ماوەی بیست ساڵدا، لە سەرەتای دامەزراندنی دەستەی وەبەرهێنانەوە لە ساڵی 2006 وە تاوەکو ئێستا بریتییە لە 270 پڕۆژەی نیشتەجێبوون کە دەکاتە هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون بە بڕی زیاتر لە 24 ملیار دۆلار، لەسەر رووبەری 74 هەزار دۆنم زه‌وی جێبەجێکراون.
زۆرینەی پڕۆژەکان بە رێژەی 93٪ کە دەکاتە نزیکەی 22 ملیار دۆلار لەلایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییه‌وه ئەنجام دراون، 11 پڕۆژەشیان بە سەرمایەی نزیکەی 1.5 ملیار دۆلار لەلایەن وەبەرهێنەرانی بیانییه‌وه ئەنجامدراوە، ئاشکراشی کرد کە “هەولێر وەکو پایتەخت و سەنتەری بازرگانی زۆرترین پشکی بەرکەوتووە و بریتییە لە 138 پڕۆژە بە بڕی 13 ملیار دۆلار”.