سبەی و دووسبەی
فێستیڤاڵی بەفر لە سۆران بەڕێوەدەچێت
964+
شۆڕش قادری
سبەی و دووسبەی لە سۆران فێستیڤاڵی بەفر بەڕێوەدەچێت، ئەوانەی حەزتان لە خلیسکێنە خۆتان بگەیەنن.
بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران، لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە 16 و 17ـی مانگ بەچاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هەماهەنگی گەشتوگوزاری رواندز، چیای کۆڕەک پێنجەمین ڤیستیڤاڵی بەفر ئەنجامدەدات.
لە فیستیڤاڵەکە کۆمەلێک نمایشی خلیسکانە ( سکی) و پاڕاگرادەر و ئاهەنگ و گۆرانی ئەنجام دەدرێن بەبەشداری چەندین یاریزانی ناوخۆ و بیانی.