کارفور لە عێراق و هەرێمی کوردستان نامێنێت
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
زنجیرە مارکێتەکانی کارفۆر لە عێراق و هەرێمی کوردستان نامێنێت و سەرجەم لقەکان بە ناوێکی نوێ بە هەمان پێداویستی و کەلوپەلەکانەوە دەمێنێتەوە جگە لە کارمەندی سووریی و بیانی.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964، لەم گۆڕانکارییە نوێیەدا ناوی کارفۆر لەسەر تەواوی لقەکان دەگۆڕێت و چیتر ئەو ناونیشانە بوونی نابێت.
سەبارەت بە داهاتووی کارمەندانیش، پرۆسەکە هیچ زیانێکی بە کارمەندەکان ناگەیەنێت؛ کارمەندە عێراقی واتا عەرەب و کوردەکان وەک خۆیان لە کارەکانیان بەردەوام دەبن و سەرجەم ماف و ئیمتیازاتیان دەپارێزرێت، لە بەرامبەردا، کارمەندە سوریی و بیانییەکان لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە و نامێنن.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح