قەلادزێ ئەو بڕیارەی داوە

لەمەودوا بێ نەمام چاندن مامەڵەی شارەوانیت بۆ رایی ناکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

شارەوانى قەڵادزێ، مەرجی نەمام چاندنی بۆ ئەو هاوڵاتیانە داناوە بۆ رایی کردنی مامەڵەکانیان، دەڵێت نەمە نەچێنن بەتەمای جێبەجێکردنی مامەڵەکانتان مەبن.

هەر ئەوەش نا، شارەوانی مەرجی بۆ ئەو هاولاتیانەش داناوە کە خانوو دروستدەکەت، ئەگەر لەناو کۆڵان خانوو دروست بکەن پێویستە دوو نەمام لەبەردەم خانووەکەیان و ئەگەریش خانووەکەی روکن بێت ئەوا پێویستە چوار دانە نەمام، بچێنن.

ئەو مامەڵانەی کە شارەوانی مەرجی نەمام چاندنی بۆ داناون بریتین لە مامەڵەکانی هاوبەشی (ئاو، کارەبا ، ئاوەڕۆ) و پێویستیشە خاوەن مامەڵە بەر لەوەی سەردانی شارەوانی بکات، مەرجەکەی جێبەجێکردبێت، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر نەمامی نەچاندبوو مامەڵەکانیان دەوەستێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی قەلادزێ دەڵێت ئەو بڕیارەی داویانە، لەپێناو زیادکردنی سەوزایی و ژینگەیەکی باشتر و تەندروستە بۆ شارەکەیان و دەستخۆشیش لەو هاوڵاتیانە دەکات کە پێش ئەم بڕیارە نەمامیان چاندووە لە بەردەم ماڵەکانیان.

سەرۆکى شارەوانى قەڵادزێ؛ هەرکەس دەیەوێت مەلەوانگە درو...

سەرۆکى شارەوانى قەڵادزێ؛ هەرکەس دەیەوێت مەلەوانگە دروست بکات زەوی بۆ تەرخان دەکەین