ئەمڕۆ
فڕۆکەخانەى قامیشلۆ رادەستى هێزەکانى ناوخۆى سوریا دەکرێت
964+
وریا فەتاح
بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ، فڕۆکەخانەى قامیشلۆ رادەستى هێزەکانى ناوخۆى سوریا بکرێت، ئەوەش دواى ئەوەى لە قۆناغى یەکەمى رێککەوتنەکە، ژمارەیەک لە هێز و ئەندامى هێزەکانى ناوخۆى سوریا، لە حەسەکە، قامیشلۆ و کۆبانى، جێگیرکران.
لە ئێستادا ئامادەکارییەکان بۆ گەیشتنى هێزەکانى ناوخۆى سوریا بۆ فڕۆکەخانەى قامیشلۆ دەستى پێکردووە و بڕیارە لە ماوەیەکى کەمدا، هێزەکان بگەن.
لە دەورووبەرى فڕۆکەخانەکە، هێزەکانى ئاسایشى خۆسەر لە چاوەڕوانیدان و ئاسایشى ناوچەکە و دەورووبەرى فڕۆکەخانەکەیان گرتووەتە ئەستۆ.
دواى ئەوەى لە هەفتەى رابردوودا، قۆناغى یەکەمى رێککەوتنە دەستیپێکرد، بڕیارە بە جێگیرکردنى هێزەکانى ناوخۆى سوریا لە فڕۆکەخانەى قامیشلۆ، هەنگاوێکى دیکەى رێککەوتنەکە، جێبەجێ بکرێت.