عێراق رۆژانە 30 ملیۆن لیتر بەرهەم دەهێنێت

وەزارەتی نەوت: بەنزین زۆرە و ترسى قەیرانتان نەبێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ قەیرانێکی بەنزین لە ئارادا بێت و دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە، داتاکانی مانگی شوبات دەریدەخەن دۆخەکە جێگیرە و کۆگاکان پڕن.

عەبدولساحیب بەزون حەسناوی، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، دەنگۆی بوونی قەیران راست نییە و ستافەکانیان شەو و رۆژ کار دەکەن.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی نەوت، دۆخی بەنزین بەمشێوەیەیە:

بەرهەمهێنان: رۆژانە 30 ملیۆن لیتر بەنزین لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنرێت.
کۆگا (خەزن): لە ئێستادا 135 ملیۆن لیتر بەنزینی یەدەگ لە کۆگاکاندا هەیە.
بەکارهێنان: بەهۆی پشووەکان و گەشتکردنەوە، خواست لەسەر بەنزین کەمێک زیادی کردووە بۆ 33.5 ملیۆن لیتر لە رۆژێکدا.

ئاشکراشى کردووە،  یەکەی (FCC) لە پاڵاوگەی بەسرە کەوتووەتە کار، ئەمەش 4 ملیۆن لیتر بەنزینی “ئۆکتان بەرز” دەخاتە بازاڕەوە.

گەیشتین بە خۆبژێوى بۆیە هاوردەکردنى بەنزین و گاز و نەو...

گەیشتین بە خۆبژێوى بۆیە هاوردەکردنى بەنزین و گاز و نەوتى سپى هاوردە رابگرن