"خواپێداوانی عەقارات لای ئەو نان دەخۆن"

لە شێلم و نۆكاوەوە بۆ برنج و تەپسی و فاسوڵیا

عەبدولعەزیز خالند

لە بەردەم بۆرسەی زەویوزاری هەولێر (بۆرسەی عەقارات) لە نزیك شەقامی مەحكەمەی كۆن، عارەبانەیەكی یەك مەتری وەستاوە و نیوەڕۆیان برنج و مریشك و فاسوڵیا و تەپسی هەیە، وەك باسی دەكەن خواردنەكەی بەتام و پاكوخاوێنە، خاوەنەكەشی چیرۆكی كارەكەی باس دەكات لە چییەوە گەیشتوون بە چی.

نێچیروان تاهیر خاوەنی عارەبانەیەكە و لەگەڵ برادەری دیكەی پێوە كار دەكەن، ئەو بە 964ی وت، سەرەتا شێلم و پاقلە و نۆكاویان دەفرۆشت، بەڵام دواتر بیرۆكەیان بۆ هات برنج و شلەش زیاد بكەن.

وتیشی، كارەكەمان باشە و كاسبكار و تەنانەت خاوەن عەقاراتەكانیش لای ئێمە نان دەخۆم، چونكە لە پاكوخاوێنیمان دڵنیان.

هەروەها دەڵێت، بەنیازین برژاویش زیاد بكەین، بەڵام شوێنەكەمان وەك پێویست نییە و داواكارم شارەوانی و حكومەتیش هاوكاریمان بكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا