رۆژئاوای کوردستان

یادی حەوت شەهیدی عامودا بەڕێوەچوو

ئۆفیسی 964 لە رۆژئاوای کوردستان

لە شاری عامودای رۆژئاوای کوردستان مەراسیمێک بۆ یادی حەوت شەهید بەڕێوەچوو کە لە شەڕەکانی رەقە و دێرزوور شەهیدبوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.2.2026 رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی خەڵكێکی زۆر و کەسوکاری شەهیدان لە ناوەڕاستی عامودا بەڕێوەچوو و تا ئێستاش تەرمی شەهیدەکانیان بەدەست نەگەیشتووەتەوە.