دیمەنی باخچەی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیایبارانی هەڵەبجە - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
سەیرانگەی چاوگ نۆژەن دەکرێتەوە
گەشتوگوزاری هەڵەبجە ناوچە گەشتیارییەکان رێکدەخاتەوە
964+
ژێوار خدر
پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی سەیرانگەی چاوگی هەڵەبجە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری پارێزگاكەش دەڵێت، پلانمان هەیە زۆربەی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورەكە نۆژەن بکەینەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاند، نۆژەنكردنەوەی ناوچەی گەشتیاریی چاوگ %50ـی كارەكانی تەواوبووە و پرۆژەكەش چەند بەشێك لەخۆدەگرێت و سەیرانگاكە بەتەواوی رێكدەخرێتەوە.
دەشڵێت، هاوكار و پشتیوانی هەر کەسێک دەبین کە پرۆژەی گرنگ و جوانی هەبێت بۆ سنوورەكە، ئاسانكاریی تەواوی بۆ دەكەین، بەهیواشین وەبەرهێنەران پرۆژەی گرنگ و سەرنجڕاكێش لە سەیرانگاكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و هەوراماندا بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.