کەرکوک

بە زەبرى دەمانچە و حەربە تاکسییەکەیان لێ سەندە

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

لە کەرکوک باندێک بە سیناریۆی “نەخۆش”، تەکسییەک دەڕفێنن و خاوەنەکەشى لە دەمی مەرگ دەگەڕێتەوە.

شەوی رابردوو، ئەرکان فاتیح کە شۆفێرێکی خاوەن پێداویستیی تایبەتە لە کەرکوک، بەبیانووی گواستنەوەی نەخۆشێک کە گوایە “قاچی شکاوە”، دەکەوێتە داوی سێ گەنجەوە و دواتر ئۆتۆمبێلەکەى لێ دەسەنن.

باندەکە بە حەربە و تەقەکردن پەلاماریان داوە، ئەرکان توانیویەتی خۆی فڕێ بداتە خوارەوە، بەڵام وەکخۆى بە 964تى وت “هەر کە چەک و حەربەم بینی، وتم ئیتر تێکەوتم”.

ئۆتۆمبێلەکە کۆرۆلای 2009ـیە و نرخی نزیکەی 11 هەزار دۆلارە، ئەرکان ئەمڕۆ لە دادگاى کەرکوک سکاڵاى تۆمارکرد و داوا دەکات حەقى بسەنن و ئۆتۆمبێلەکەى بۆ بدۆزنەوە چونکە سەرچاوەى بژێویەتى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

زیندانییەکانی کەرکوک لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەد...

زیندانییەکانی کەرکوک لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەدرێنەوە بە هەواڵگری عێراق