تۆز و باران تێکەڵ دەبن

شەپۆلێکی تەزرە و هەورەبرووسکە هەرێم دەگرێتەوە

964+

وریا فەتاح

بەشی پێشبینیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە (سێشەممە 3ی شوباتی 2026)، نزمەپاڵەپەستۆیەکی نوێ روو لە ناوچەکە دەکات و لە هەندێک شوێن “بارانی قوڕاوی” و تەزرە دەبارێت.

وەک باسکراوە،بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و عێراق، کەشوهەوا بەم شێوەیەی لێدێت:

_ لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری تێکەڵبوونی تۆز و خۆڵ لەگەڵ باران هەیە، کە دەبێتە هۆی بارینی بارانێکی قوڕاوی لە هەندێک ناوچە.
_لەگەڵ بارانەکەدا، ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکە و تەزرەبارین هەیە، بەتایبەت لە گەرمیان کە لێزمەبارانی کورتخایەنی دەبێت.
– سەرەتا لە رۆژئاوای هەولێر (خەبات، گوێڕ، مێرگەسۆر) و بەشێکی دهۆک (ئاکرێ، بجیل) دەستپێدەکات، دواتر دەگوازرێتەوە بۆ سلێمانی و راپەڕین.

لەبارەى بەفربارینەوە، کەشناسى ئاشکراى کردووە کە  بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرماوە، بەفر تەنیا لە لووتکە شاخە سنوورییە بەرزەکان دەبارێت.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسىى،سبەینێ چوارشەممە ئەم شەپۆلە کاریگەرییەکە نامێنێت و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام پلەکانی

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ (سێشەممە):

هەولێر: 16
سلێمانی: 12
دهۆک: 15
کەرکوک و گەرمیان: 16
هەڵەبجە: 16
زاخۆ: 15
سۆران: 15
حاجی ئۆمەران: 6