تەنیا زیانی مادی هەبووە

ئەو ئاگرەی لە نەخۆشخانەی پیرەمەگروون کەوتەوە کۆنترۆڵکرا

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

‎كەمێك لەمەوبەر ئاگر لە نەخۆشخانەی پیرەمەگروون كەوتووە و تەنیا زیانی ماددی هەبووە و لەلایەن بەرگری شارستانییەوە توانراوە کۆنترۆڵبکرێت.

محەمەد سالار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پیرەمەگروون بە 964ـی وت، كەمێك لەمەوبەر لەناو ژووری شۆفێرانی نەخۆشخانەی پیرەمەگروون ئاگر كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و کۆنترۆڵیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگرەكە بەهۆی شۆڕتی كارەباوە سەریهەڵداوە و سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی نەبووە و شۆفێران خۆیان رزگار كردووە، تەنیا سەلاجە و كەلوپەلی ناو ژوورەكە بەتەواوی سوتاوە و سەرجەم شۆفێرانی نەخۆشخانەكە سەلامەتن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە دوو ماڵ و ئۆتۆمبێليک سووتان

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە دوو ماڵ و ئۆتۆمبێليک سووتان