دابەزیوە

بەرمیلی نەوتی برێنت بە 66 دۆلارە

964+

توانا نەقی

دواى ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمڕۆ دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 66 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.1.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوت خاوی برێنت بە 66 دۆلار دیاری کراوە و نرخەکەی 0.30٪ دابەزیوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 61 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.24 دابەزیوە.

بە گشتی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و چەند وڵاتێكی دیكە، بازاڕی نەوتیان جوڵاندووە و چەند رۆژێک بەردەوام هەڵبەز و دابەز دەکات.