"ئامانجم دڵخۆشکردنی منداڵانە"
خاوەنی شیرینیخانەیەک نزیکەی 700 کیسە شیرینی و دیاری بەسەر منداڵان دابەش دەکات
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
ئەمشەو شەوی بەراتەو لە قەزای شارەزوور شیرینیخانەیەک بە بەخشینەوەی پارە و دیاری جیاواز، سەدان منداڵی لە دەوری خۆی کۆکردووەتەوە.
وەک لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبووە و منداڵان بە خۆشییەوە دیارییەکانیان وەردەگرن.
لە ناو كورددا، شەوی بەرات لە نیوەی مانگی شەعبان دێت، ئەم شەوە دەكەوێتە 15 یەمین رۆژی ئەم مانگە، واتە 15 رۆژ پێش مانگی رەمەزان، لە نوێژی شێوان دەستپێدەكات و بە نوێژی بەیانی رۆژی دواتر كۆتایی دێت.
منداڵان لەم شەوەدا دەگەڕێن بەنێو ماڵەکاندا بۆ کۆکردنەوەی شیرینی و نوقڵ، وەک هێمایەک بۆ ئاشتەوایی نێوان موسڵمانان.
پێداچوونەوە: مستەفا نەهرۆ