964 ڤیدیۆى کردووە
ئەمریکا چەکدارانی داعش لە زیندانی غوێرانەوە دەگوازێتەوە بۆ عێراق
+964
ئۆفێسى 964 لە رۆژئاوا
قۆناغى یەکەمى گواستنەوەى زیندانیانى داعش لە زیندانى غوێرانەوە بۆ عێراق دەستى پێکرد و شەش پاسى گەورە لە حەسەکەوە بەرەو عێراق لە رێگان.
سەرچاوەیەکى ئەمنى لە رۆژئاواى کوردستان بە 964ـى وت،”لە چوارچێوەى ئەمنییەتێکى توندوتۆڵى ئەمریکییەکان، قۆناغى یەکەمى گواستنەوەى زیندانیانى داعش، لە زیندانى غوێرانەوە بۆ عێراق دەستیپێکرد”.
بەپێى ئەو ڤیدیۆیەى تیمى 964 لە دەرەوەى شارى حەسەکە تۆمارى کردووە، شەش پاسى گەورەى زیندانیان بە ئەمنییەتێکى توندوتۆڵ، حەسەکەیان جێهێشتووە و لە رێگان بەرەو عێراق.
زیندانی غوێران یەکێکە لە گەورەترین ئەو زیندانانەی کە هەزاران چەکداری داعشی تێدا دەستبەسەرە و لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دایە.
بەپێی زانیاریییەکانى 964، هێزە ئەمریکییەکان بە مەبەستی چۆڵکردنی بەشێک لە زیندانەکە یان گواستنەوەی چەکدارە “مەترسیدارەکان” بۆ شوێنێکی پارێزراوتر، ئەو هەنگاوەیان ناوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح