بەنەتەوە عەرەبە

مێردمنداڵێک لە هەولێر ونبووە و پۆلیس و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن

964+

شۆڕش قادری

دوو رۆژە مێردمنداڵێکی بە نەتەوە عەرەب لە هەولێر بزر بووە و پۆلیس و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وێنە مێردمنداڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، مێردمنداڵێک بەناوی مستەفا حەیدەر و لەدایکبووی ساڵی 2012 ونبووە، هەر کەسێک زانیاری لەسەری هەیە با پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (07746623806) بکات.

ئەشواق یاسین دایکی مێردمنداڵەکە بە 964ـی وت، “دوو رۆژە کوڕەکەمان لە ماڵ چووەتەدەر و نەگەڕاوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کوڕەکەیان مۆبایلی پێ نییە و ناشزانن رووی لە کوێ کردووە، داوایشی کرد، هەر کەس سەرەداوێکی دەستکەوت با پەیوەندی بەو ژمارە مۆبایلەی سەرەوە یان پۆلیسەوە بکات.

مێردمنداڵه‌كه‌ی هه‌ولێر بدۆزه‌وه‌ و 10 ملیۆن دینار و...

مێردمنداڵه‌كه‌ی هه‌ولێر بدۆزه‌وه‌ و 10 ملیۆن دینار وه‌ربگره‌

دوو رۆژە مێردمنداڵێک ونبووە و کەسوکارەکەی سۆراغی دەکە...

دوو رۆژە مێردمنداڵێک ونبووە و کەسوکارەکەی سۆراغی دەکەن