لە سنووری دوکان روویداوە
کارەبا بڕانەکە کارەساتی نایەوە و لەحەوێک 15 هەزا ماسی مردن
عەزیز عەبدوڵا – دوکان
بڕانی کتوپڕی ئەم ئێوارەی کارەبا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، بووە هۆی ئەوەی حەوزێکی ماسی لە قەزای دوکان بە نزیکەی 15 هەزار ماسی تێیدا مردار ببێتەوە.
خاوەنەکەی دەڵێ، ئەوەی لەناو حەوزەکەدا بووە رەنجی یەک ساڵیان پێوە کێشاوە و ئێستا هەمووی لەناوچووە.
ئەحمەد عارف، خاوەن پڕۆژەکەی حەوزە ماسییەکەیە ئەو بە 964ی وت، ماوەی یەک ساڵە خزمەتی ئەم ماسیانە دەکەین لە گوندی جوبڵاخ، بەهۆی بڕانی کارەباوە ئەم بەرهەمە کە ماندوبوون پێوەی لە نیوو کاتژمێردا لەناو چوو.
هۆکاری سەرەکی بڕانی کارەبای لەناکا و بووە واتا بێ ئاگادارکردنەوەی سنورەکەیان، ئەو وتی، لەبەر ئەوەی کارەبای دوکان 24 کاتژمێریە ئێمە لەو باوڕدا نەبووین کارەبا راستەوەخۆ ببڕێت.
پڕۆژەکەی ئەوان دەستکردە واتا پلاستیکیە، ماسیەکان لەگڵ دا بەخێو ناکرێن وە نابێت بەهیچ شێوەیەک کارەبی لێ بڕێت، وەک خاوەن پڕۆژە باسی کرد، هەرچەندە مۆلیدەشیان بۆ پڕۆژەکە داناوە، بەڵام بەفریای نەکەوتوون و تەواوی بەرهەمەکەیان لەناوچووە کە رەنجی یەک ساڵ بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی کارەبا ئێوارەی ئەمڕۆ لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆکاری هەڕەشەی ئەمنی له کێڵگەی کۆرمۆر هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بەبڕی 2500 مێگاوات کەمی کردووە.
وەزارەتەکە ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای کردەوە، ئەم حاڵەتە کاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا