"هاتوومە بۆ لای برا و خوشكەكانم"
خاوەن سرودی “کوردوم و کوردستانیم” گەیشتە کەرکوک
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوای ئەوەی لە رۆژی بەرزکردنەوەی ئاڵا لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری کەرکوک ژمارەیەک منداڵ بە سەرپەرشتی مامۆستا ئامەد سرودی کوردم و کوردستانیم وترایەوە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمڕۆ یەکشەممە 1.2.2026 هونەرمەند میلاد غولامی دانیشتووی شاری ئەیوان لە رۆژهەڵات کوردستان سەردانی شاری کەرکوکی کرد و لە یەکێک لە باخچەکانی شارەکە لەگەڵ منداڵانی قوتابخانەی خانزاد سروودەکەیان وتەوە و چەپکەگوڵیان پێشکەش کرد.
لە لێدوانێکدا میلاد غولامی بە 964ی وت، زۆر دڵخۆشم سەردانی كەركوكم كردووە و هاتووم سەردانی ئەو مندالانە بكەم، كە وەك برا و خوشكمن.
وتیشی، ئەگەر بتوانم سروودێكی دیكەش تۆمار دەكەم.
هونەرمەند میلاد غولامی تەمەنی 32 ساڵە و دانیشتوی شاری ئەیوانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن چەندین گۆرانی و سروودە سەرجەمیان شیعر و ئاوازەكانی لە لایەن خۆیەوە دانراون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا