"تەعزییەکەی لە هۆڵی کاکەڕەش دادەنێین"

تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن گەیەندرایەوە زێدی خۆی

964+

شۆڕش قادری

تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن گەیەندرایەوە زێدی خۆی و لە گۆڕستانی رەحیم ئاوا بەخاک دەسپێردرێت.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 31.10.2026 تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن لە هەولێرەوە بەڕێکرا بۆ کەرکوک، عومەر ئەحمەد باپیری قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “تەرمەکەی لە گۆڕستانی رەحیم ئاوا بەخاک دەسپێرین و تەعزییەکەشی لە هۆڵی کاکەڕەش دادەنێین”.

ئەو سوپاسی هەموو خەڵکی کوردستان کرد لەپای ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لە تەرمی شەهید ئەحمەدیان کرد و دەڵێت، “مەمنوونی هەموویانم”.

ئەحمەد هێمن گەنجێکی خەڵکی کەرکوک بوو، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە رۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ چەند گەنجێکی هاوڕێی بۆ پشتیوانی لە شەرڤانان چووە ئەو بەشەی کوردستان و گیانی لەپێناو پاراستنی خاک و نیشتمان بەخت کرد.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە بەردەم مزگەوتی شەهید سەردار خەڵكیکی زۆر لە پێشوازی ...

لە بەردەم مزگەوتی شەهید سەردار خەڵكیکی زۆر لە پێشوازی تەرمی شەهید ئەحمەد وەستاون