بەڕێوەبەری تەندروستی ئاژەڵ: 47 ئاژەڵمان رەتکردووەتەوە

“مەترسی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون هەیە”


ئەحمەد شەمزین-هەولێر

فەرەیدون قادر بەڕێوەبەری تەندروستی ئاژەڵ بە 964ی وت، لە رۆژانی جەژندا 7748 ئاژەڵی بچوک سەربڕدراون و 2810 ئاژەڵی گەورەش.
وتیشی 40 ئاژەڵی بچوک و 7 ئاژەڵی گەورەمان رەتکردوەتەوە کە بۆ سەربڕین نەدەبوون.
بەڕێوەبری تەندروستی ئاژەڵ لەبارەی تای خوێنبەربوونەوە وتی، تا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، بەڵام مەترسی بڵاوبوونەوەی هەیە و هەر شوێنێک ئەو نەخۆشییەی تێدا بڵاوبێتەوە کەرەنتینە دەکرێت و دەبێت بە دەرمان پاکبکرێتەوە.

پێداچوونەوە :شیرین ساڵح