مەزڵوم عەبدی:

“هیچ سوپایەک ناچێتە ناو گوند و شارە کوردییەکانەوە”

964+

شۆڕش قادری

مەزڵوم عەبدی دەڵێت، بەپێی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی سوریا، هیچ سوپایەک ناچێتە ناو گوند و شارە کوردییەکانەوە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەنالی روناهی باسی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی سوریا کرد و وتی، “بەپێی رێککەوتنەکە خەڵکی ناوچەکە خۆیان پاراستنی ناوخۆیی ئەنجام دەدەن  و ئەو هێزانەی حکومەتیش کە دێنە قامیشلۆ و حەسەکە، هێزێکی سنووردار دەبن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ سوپایەک ناچێتە ناو گوند و شارە کوردییەکانەوە و بەشێکی سەرەکی رێککەوتنەکەش، پاراستنی تایبەتمەندیی ناوچە کوردییەکانە.

“ئەو دامەزراوانەی کە گەلەکەمان لە شۆڕشدا بەدەستیان هێناون، دەستکاری ناکرێن و ناگۆڕدرێن، هێزەکانی هەسەدەش لە جزیرە و کۆبانێ لەسەر شێوازی لیوا دەمێننەوە”، مەزڵوم عەبدی وای وت.

باسی لەوەشکرد، ئەو رێککەوتنەی لەسەر پرسی کورد کراوە، بۆ عەفرین و سەرێکانیش کاری پێ دەکرێت، هاوکات دامەزراوەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر وەک خۆیان دەمێننەوە.

مەزڵوم عەبدی وتیشی، من لەنێو گەلی خۆمدا دەمێنمەوە و کار بۆ یەکێتیی گەلی کورد دەکەم، هەڵوێستی گەلی کورد جێگەی شانازییە”.

مەزڵوم عەبدى دوو پەیامى بڵاوکردەوە

مەزڵوم عەبدى دوو پەیامى بڵاوکردەوە