وردە وردە خەڵک کۆدەبێتەوە
سلێمانى: خۆپیشاندانى ملیۆنى بەڕێوەدەچێت
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
بڕیارە ئەمڕۆ گەورەترین خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتى رۆژئاوا لە سلێمانى بەڕێوە بچێت و ناویانناوە، خۆپیشاندانى ملیۆنى.
خۆپیشاندانەکە، کاتژمێر 2:30 خولەک لەبەردەم باخى گشتییەوە دەستپێدەکات، بەڵام کاتژمێرێک بەرلەو وادەیە، هاوڵاتیان روویان لە شەقامەکە کردووە و وردە وردە بەرەو فراوانبوون دەچێت.
هەر لە سلێمانى نا، لە هەولێر و کەرکوک و رانیە و هەڵەبجە و چەند ناوچەیەکى دیکەش، ئەمڕۆ خۆپیشاندانى پاڵپشتى و پشتیوانى بۆ رۆژئاواى کوردستان بەڕێوە دەچێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح