لە سلێمانی تەمومژە و شۆفێران وریای خۆتان و هاوڵاتیان بن – وێنە؛ ئەرشیفی هاتوچۆی سلێمانی
پێشبینی کەشناسییە
تەم و مژ دروست دەبێ و کوێستانەکانیش بەفری بۆ دێتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمشەو ئاسمانی هەرێمی کوردستان، تەم و مژ دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێم و مەودای بینین لە نێوان 4 بۆ 6 کیلۆمەتر دەبێت، پێشبینی دەکرێ کاریگەرییەکەی تا کاتەکانی بەیانی زوو سبەی هەینی بەردەوام بێت.
ئەمە قسەی، دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە، کە فەرمانگەی کەشناسی بەشێکە لە وەزارەتەکەیان.
ئەو لە پەیامێکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 ناردووە، ئەمشەو 29.1.2026 دەڵێت، پێشبینی دەکرێ سبەی بەیانی رۆژی هەینی 30.1.2026 شەپۆلێکی نمە باران سەرەتا لە رۆئاوای هەرێم و ئیدارەی زاخۆ دەست پێبکات لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
کاریگەری باران بارین لە ئێوارەدا لە سەر ناوچەکانی باکوور دەمێنێتەوە و باران بە ڕێژەی جیا جیا دەبارێت وە بڕی باران بارینی پێشبینیکراو لە نێوان 4 بۆ 8 ملیم دەبێت و هاوکات بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنوریەکان دەبارێت.
بە گوێرەی قسەی دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنئەم شەپۆلە بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت بۆ ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە، وە تێبینی دەکرێ مەودای بینینی ئاسۆیی ئێستا، لەناو قەزای پیرمام تەنیا 50 مەتر بێت.
ئەمەی خوارەوە بڕی بارانی 12 کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم
هەولێر دڵۆپ دلۆپ باریوە
پیرمام 0.7 ملم
سلێمانی 2.8 ملم
چەمچەماڵ 0.2 ملم
دهۆک 2.2 ملم
ئاکرێ 0.4 ملم
ئامێدی 6.6 ملم
بارزان 2.0 ملم
بازیان 1.2 ملم
دەربەندیخان 1.2 ملم
حاجی ئۆمەران 2.8 ملم
هەڵەبجە 4.0 ملم
مەیدان 0.8 ملم