بۆ رۆژئاوا

“هەینیی کوردان و بەرخودان”؛ سبەینێ هەولێر، سلێمانى و کەرکوک دەڕژێنە سەر شەقام

964+

وریا فەتاح

سبەینێ هەینی (30ـی کانوونی دووەمی 2026)، لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و کەرکوک، لەژێر ناوی “هەینیی کوردان و بەرخودان” خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدرێت.

ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی فراوان لە ناوەندی شارەکان تەواو بووە و کات و شوێنی گردبوونەوەکان بەم شێوەیەیە:

هەولێر: کاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆ، لەبەردەم باخی شار.
سلێمانی: کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆ، لەبەردەم باخی گشتی.
کەرکوک: کاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆ، لەسەر پردی شەهید عەلی عەسکەرییەوە بەرەو بازاڕی باروتخانە.

خۆپیشاندانەکان وەک پەیامێکی ناڕەزایەتی دژی ئەو هێرشانە ئەنجام دەدرێن کە دەکرێنە سەر رۆژئاوای کوردستان، هەروەها بۆ نیشاندانی هاوسۆزی و پشتیوانییە بۆ شەڕڤانان و مەدەنییەکانی ئەو پارچەیەی کوردستان کە ئێستا لەبەردەم هێرشی گروپە چەکدارەکاندان.

هونەرمەندان گڕوتین بە خۆپیشاندانەکانی هەولێر دەدەن

هونەرمەندان گڕوتین بە خۆپیشاندانەکانی هەولێر دەدەن