بەرەوە 84 دۆلار دەڕوا

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆش هەر بەرمیلێک بەرەو 84 دۆلار هەنگاو دەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 10.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 97 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 0.50٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 78 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.35٪ بەرزبووەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تاڕادەیەک هێوربوونەتەوە و هەموو پێشبینییەکان بۆ ئەوەن بەمزووانە لەسەر گەرووی هورمز رێککەوتن بکرێت.