"دەڵێن هەوڵی رفاندنی منداڵێكیان داوە"

ئەوانەی تەقەیان لە ماڵی بەرپرسەكەی ئاسایشی گەرمیان كرد ناسراون

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

تەقە لە ماڵی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشی گەرمیان كراوە و بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت، چوار كەس تەقەیان كردووە و سێ كەسیان ناسراون، بە پێی ماددەی رفاندنیش بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە.

سەربەرز عومەر، لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.1.2026 بۆ 964 قسەی كرد و رایگەیاند، تەقەكردنەكە دوێنێ بووە و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش خەریكە لێكۆڵینەوەن، بەپێی زانیارییەكانی دەستیان كەوتووە، چوار كەس تەقەیان لە ماڵی بەرپرسەكەی ئاسایش كردووە لە كفری، كە سێیانیان ناسراون، فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە بەپێی ماددەی 421 لە یاسای سزادانی عێراقی، كە بە “رفاندن” تۆمەتبارن، چونكە باس لەوە دەكرێ هەوڵی رفاندنی منداڵێكی ئەو بەرپرسەیان داوە.

سەربەرز عومەر دەڵێت: تا ئێستا ئەو كەسانە دەستگیر نەكراون و پۆلیس و ئاسایش و لایەن ئەمنییەكان بەدوایاندا دەگەڕێن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

رفاندنی رۆژنامەنووسێک لە هەولێر كاردانەوەی لێكەوتەوە

رفاندنی رۆژنامەنووسێک لە هەولێر كاردانەوەی لێكەوتەوە