قامشلۆ
ئاوارەکانی رۆژئاوا لە بێدەنگی جیهان نیگەرانن بەرامبەریان
964+
توانا نەقی
ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی عەفرین هاتوونەتە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان سەرباری ئەوەی ژیان و گوزەرانیان سەختە بەڵام تەنیا داوای رۆشتنەوە بۆ شوێنی خۆیان دەکەن و لە بێدەنگی جیهانیش نیگەرانن بەرامبەریان.
یەکێک لەو ئاوارانە پیاوێکی بەتەمەنە و بۆ مایکی 964 دەڵێت، راستە پێویستیان زۆرە بەڵام ئێستا تەنیا داوای گەڕانەوە دەکەن بۆ شوێنی خۆیان و ؛ە شوێنی خۆیان هەموو شتێکیان هەیە بەڵام تەنیا بە جلەکانی بەریانەوە ئاوارە بوون.
ئەو پیاوە پیرە بە دڵێکی پڕەوە ئاماژە بەوەدەکات، نیگەرانن لەوەی جیهان بێدەنگە دەرهەق بەوەی کەبارمبەریان کراوە و منداڵ و جوان و ژن دەکوژڕێت و کەس لەسەریان نایەتە جواب.