ئاسایشى هەولێر
لەلایەن ئاسایشەوە
تۆمەتبارى کوشتى سێ هاوڵاتییەکەى هەولێر دەستگیر کرا
964+
وریا فەتاح
ئاسایشى هەولێر، دەستگیرکردنى ئەو تۆمەتبارەى راگەیاند کە شەوى رابردوو سێ ئەندامى یەک خێزانى لە هەولێر کوشت.
ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ هەڵسا بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتی سێ هاوڵاتی خانەوادەیەک لەشاری هەولێر، لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کراوە.
شەوى رابردوو لە شارى هەولێر ، سێ ئەندامى یەک خێزان (دایک و باوک و کوڕێک)، لە ماڵەکەى خۆیاندا کوژران.