ئەرکە ئەمنییەکان کاراتر دەکات
هێزەکانی سنوور لە عێراق لە رێگەی ماتۆڕسکیلەوە سنوورەکان دەپارێزن
964+
فەرهاد حەسەن
فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق رایگەیاند، لەمەودوا ماتۆڕسکیل وەکو ئامرازێک بۆ پاراستنی سنوورەکان بەکار دەهێنن، ئەمەش وەکو پلانە بەردەوامەکانیانە بۆ پەرەپێدانی توانا مەیدانییەکان.
فەرماندەیی دەڵێت، لەمەودوا بە ماتۆڕسکیل ئەرکە کارگێڕییەکان بۆ پاراستنی سنوورەکانیان بە پاڵپشتی وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێدەکەن و ئەم رێوشوێنە بە ئامانجی پشتگیریکردنە لە ئەرکە ئەمنییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی شەڕکردن.
دەشڵێت، لەم رێگەیەوە کارمەندانیان دەتوانن ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی کاراتر ئەنجام بدەن و داواکارییەکانی ئۆپەراسیۆنە سنوورییەکان جێبەجێ بکەن.