بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان. وێنە: 964
هاتوچۆی ئاگاداری بڵاوکردەوە
لە گەرمیان ئۆتۆمبێلی کەسانی “بێ مۆڵەتی شۆفێری” دەستبەسەر دەکرێن
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیندراوێکدا، ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییانی کردووەتەوە کە لە کاتی وەرگرتنی بەنزین، نابێت ئۆتۆمبێلەکانیان بدەنە دەستی کەسانێک کە مۆڵەتی شۆفێرییان نییە.
بەپێی راگەیاندنەکە، ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لەلایەن کەسێکی بێ مۆڵەتی شۆفێرییەوە لێبخوڕدرێت، ئۆتۆمبێلەکەی دەستبەسەر دەکرێت و رێکارە یاساییەکان بەرامبەری جێبەجێ دەکرێ.
هاتوچۆ دەڵێ، هەندێک هاوڵاتی لە کاتی وەرگرتنی بەنزین، ئۆتۆمبێلەکانیان دەدەنە دەستی کەسانێک کە مۆڵەتی شۆفێرییان نییە یان تەمەنی یاساییان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری تەواو نەکردووە، کە ئەمە پێچەوانەی یاسایە و لەمبارەیەوە چەندین ئۆتۆمبێل دەستبەسەر کراون.
لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان داوای لە سەرجەم شۆفێران کردووە پابەندی یاسا بن و ئۆتۆمبێلەکانیان بە کەسانی بێ مۆڵەتی شۆفێری نەدەن، بۆ ئەوەی لە سزادان و کێشە یاساییەکان دوور بکەونەوە.