5 گیان لەدەستدان و 7 بریندار

روانگەی سوری: پێدەچێت بۆردومانکردنی خێزانەکەی کۆبانی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی ئەنجامدرا بێت

964+

فەرهاد حەسەن

دوای ئەوەی دوێنێ رۆژنامەوان نەورۆز رەشۆ، لەناو شاری کۆبانێوە بە 964 ی راگەیاند، کە لە رێگەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان پێنج ئەندامی خێزانێک کە بە خێزانی “بوزان” ناسراون لە گوندی خەراب عەشک لە دەوروبەری کۆبانێ گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکیشیان بریندارن، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ زانیاری نوێی بلاوکردووەتەوە کە پێدەچێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تورکیا خێزانەکەی کردبێتە ئامانج.

روانگەکە بڵاویکردووەتەوە، گوندی خەراب عەشک لە دەوروبەری کۆبانی، شایەتحاڵی کۆمەڵکوژییەکی ترسناک بوو، کاتێک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە پێدەچێت تورکیا بێت، ماڵێکی نیشتەجێبوونی سەر بە خێزانێکی مەدەنی کردە ئامانج و بە یەکجار هەموو ئەندامانی ئەو خێزانە کوژران و بریندار بوون

دەشڵێت “پێنج هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون کە چواریان منداڵ بوون و گوازرانەوە بۆ دامەزراوە پزیشکییەکان”.

ئاماژەی بەوە کردووە. ئەم هەڵکشانە سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەستێکی نوێی 15 رۆژە لە نێوان حکومەتی کاتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەڵام روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئاگربەستی لە لادێکانی حەسەکە و کۆبانی بەڵگە کردووە.

باس لەوەش دەکات لەگەڵ کردنە ئامانجی خێزانەکە، بە چەکی قورسیش تۆپبارانی گوندەکانی خەراب عەشک و جەلەبیە کراوە، لەشکرکێشی بۆ سەر گوندی تەلئەحمەر لە کۆبانی، هەروەها هێرشکردنە سەر چەند گوندێکی حەسەکە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی جۆراوجۆر، کە لە ئەنجامدا زیانی گیانی و زیانی ماددی بەرفراوانی لێکەوتەوە.

سوپای عەرەبی سوری دەست لە کۆبانێ ناپارێزێ و پێشێلی ئاگ...

سوپای عەرەبی سوری دەست لە کۆبانێ ناپارێزێ و پێشێلی ئاگربەست دەکات