رێگاى خەبات بۆ هەولێر

لە رووداوێکى هاتوچۆدا بووک، خەسوو و نەوەیەکى گیانیان لەدەستدا

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

درەنگانێکى شەوى رابردوو، لەسەر رێگاى هەولێر بۆ خەبات رووداوێکى هاتوچۆ روویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسیش بریندار بوون.

سەرچاوەیەك لەپزیشكی دادی هەولێر بە 964ـى وت،”لە رووداوەکەدا، بوک و خەسوو و نەوەیەکى گیانیان لەدەستداوە و لە کاتژمێر 2:30 خولەک دواى توێکارى بۆیان، تەرمەکان رادەستى کەسوکاریان کراونەتەوە”.

ئاشکراشى کرد کە خەسوەکە تەمەنى 50 ساڵ بووە و بوکەکە تەمەنى 30 ساڵ بووە و منداڵەکەش تەمەنى 5 ساڵ بووە.

لە رووداوەکەدا، جگە لە گیانلەدەستدانى ئەو سێ کەسە، چوار کەسى تریش بریندار بوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح