عەقید سەلام لە حەسەكەیە
964 زانیاری سەربازی لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ لە حەسەکە دەخاتەڕوو
964+
ژووری هەواڵ
تیمێكی 964 لە رۆژئاوای كوردستانن و عەقید سەلام ئەسعەدی شڕۆڤەكاری سەربازییش لەگەڵ تیمەكەدایە، لەوێ لە بەرنامەیەكی كورتدا باس لە زانیارییە سەربازییەكانی بەرەی پێشەوەی شەڕ دەكەن.
عەقید سەلام دەڵێت، ورەی شەڕڤانان زۆر بەرزە و ئامادەن بۆ هەر جۆرە هێرشێک، بەڵام نابێت هەموو وردەکارییەکی سەربازی ئێستا بێنە باسكردن.
لە كاتی تۆماركردنی بەرنامەكە، فڕۆکەی F15 لە ئاسمانی حەسەکە دەسووڕێتەوە، كە هی هێزەكانی ئەمریكایە و خەریكی چاودێرییە.
شڕۆڤەكارەكەی 964 باسی ئەوەش دەكات، لەگەڵ شەڕڤانان قسەی کردووە و زانیاریی ئەوەی هەیە، هەموو ئامادەکارییەکیان كردووە بۆ ئەگەری شەڕ و رووبەڕووبوونەوە.
هەروەها دەڵێت، گرتووخانەی غوەیرا مەترسییە و دەبێت ئەمنیەتی پارێزراوبێت.
تەواوی بەرنامەكە لە ڤیدیۆكەدا ببینن، كە لەگەڵ توانا نەقی گفتوگۆیەكی پڕ زانیاریی دەكەن.