بۆ پشتگیریی بەرخودانی رۆژئاوای كوردستان
باوكێک لەسەر داوای كچەكەی 200 بالۆن بە خۆڕایی دابەش دەكات
964+
ئەحمەد محەمەد – رانیە
دلزار قادر كاسبكارێكی قەزای رانیەیە و لە خۆپێشاندانی ئەمڕۆی هاوڵاتیانی قەزاكەی بۆ پشتگیریكردنی بەرخۆدانی رۆژئاوای كوردستان بەشداریی كرد، لەوێ 200 بالۆنیشی بە دیاری بە هاوڵاتیان بەخشی، كە ئاڵای كوردستانی بەسەرەوەیە.
دلزار قادر بە 964ی وت، بیرۆكەی دابەشكردنی بالۆنەكان هی كچەكەی بووە، كە حەزیكرد بەم شێوەیە پاڵپشتیی رۆژئاوا بكەن.
وتیشی، پێویستە كورد یەكدەگن و برا بێت و هەمیشە لەگەڵ یەكدابن.
كچەكەی دلزار، كە ناوی روانە، خاوەنی بیرۆكەكەیە و بە 964ی وت، “بە باوكم وت بچینە رۆژئاوا و یارمەتیان بدەین، بەڵام كارەكە نەدەكرا، بۆیە پێم خۆش بوو بەم شێوەیە پاڵپشتیی خۆمان بۆ رۆژئاوا دەربڕین”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا