یەکێک لە بریندارەکان هێندراوەتە هەولێر

ئۆتۆمبێلە زیانپێکەوتووەکانی لە گۆڕەپانێک کۆکرانەوە و گیانلەدەستدانیش بەرزبووەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی ئەو رووداوەی هاتوچۆ کە دوێنێ لە شەقامێکی سەرەکی کەرکوک روویدا، ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی گیانیان لەدەستداوە لە حەوت کەسەوە بەرزبووەوە بۆ هاشت کەس و یەكێک لە بریندارەکانیش بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە هێندراوەتە نەخۆشخانەیەک هەولێر.

پەیامنێری 964 لە کەرکوک لەو گۆڕەپانە دیمەنەکانمان بۆ دەگوازێتەوە کە ئۆتۆمبێلە زیانپێکەوتووەکانی لێ کۆکراونەتەوە و لەگەڵ هاتوچۆی شارەکەش قسەی کردووە ئەوان بەنیازن بیانگوازنەوە ناو گۆڕەپانی بەشێ هاتۆچۆ.

باس لەوەشدەکات، کە بەپێی دوایین ئامار ژمارەی بریندارانی رووداوەکە زیاتر لە 25 کەسە بەڵام لە ئێستادا ژمارەیەکی کەمیان لە نەخۆشخانە ماون.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

"تەواوی نەخۆشخانەکانمان ئامادەن بۆ وەرگرتنی بریندارانی رووداوەکەی کەرکوک"