هێزەكانی سوریای دیموكرات:

“حکومەتی دیمەشق گوێ بە ئاگربەست  نادات و خەریکی کۆکردنەوەی هێزە لە دەوروبەری  كۆبانێ و جەزیرە”

964+

فەرهاد حەسەن

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، سەرەڕای ئاگربەست و رێككەوتن بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە، بەڵام دیمەشق خەریكی كۆكردنەوەی هێزە لە دەوروبەری كۆبانێ و جەزیرە، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، هەوڵی بەپەلە بدەن بۆ دەستەبەركردنی ئاگربەست.

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ئەمشەو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرەڕای رێککەوتنی راگرتنی تەقە، کە لە نێوان ئێمە و حکومەتی دیمەشقدا واژۆ کراوە، بەڵام حکومەت بە شێوەیەکی سیستماتیک بەردەوامە لە ئامادەکارییە سەربازییەکانی و پەرەپێدانی گرژییە مەیدانییەکانی لە ناوچەکانی جەزیرە و کۆبانی.

دەڵێت “لەو ناوچانەدا کۆکردنەوەی هێزی سەربازی و جوڵەی لۆجستی بینراون کە نیشانەی هەبوونی نییەتێکی رونن بۆ پەرەپێدانی ئاڵۆزییەکان و راکێشانی ناوچەکە بەرەو رووبەڕوبونەوەیەکی نوێ”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ هێزەکانیان لە ناوچەی جەزیرە رووبەڕووی دوو هێرشی جیاواز بوونەتەوە، ئەوەش پێشێلکردنێکی ئاشکرای رێککەوتنی راگرتنی تەقەیە، لە کاتێکدا کە هێزەکانی ئەوان پابەندن و تاوەکو ئێستاش پابەندن بە بەندەکانی رێککەوتنی راگرتنی شەڕ.

(هەسەدە) جەختدەکاتەوە کە ئەو ئامادەکارییە سەربازییانەی حکومەتی دیمەشق ئەنجامی دەدات، بە تەواوی لەگەڵ پابەندبوونەکانیدا دژە و دەریدەخات کە هەوڵێکی ئەنقەست لە ئارادایە بۆ شکستپێهێنانی هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاڵنانی ناوچەکە بەرەو شەڕ لە جیاتی چارەسەری سیاسی.

هەسەدە لە راگەیەندراوەكەیدا، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات هەوڵی بەپەلە بدەن بۆ دەستەبەرکردنی پابەندبوون بە رێککەوتنی راگرتنی شەڕ و کاربکەن بۆ رێگریکردن لە هەر هەنگاوێکی توندوتیژانە کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

ماوەی چوار رۆژە، ئاگربەست لە نێوان هەسەدە و حكومەتی دیمەشق راگەیەندراوە، ئەوەش دوای پێكدادانی توندوتیژ لەسەرەتای ئەم مانگەوە دروستبوو، بەڵام گروپەكانی سەر بە دیمەشق چەند جارێك ئاگربەستەكەیان پێشێلكردووە و ئەمڕۆش دوو لە شەڕڤانەکانی (هەسەدە) بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ (درۆن) بۆ سەر گوندی “سەفا” لە باشوری شارۆچکەی چلئاغا بریندار بوون.

لە كۆبانێ شەڕە و چەكی قورس بەكاردێت

لە كۆبانێ شەڕە و چەكی قورس بەكاردێت

دواى 10 ساڵ

دواى 10 ساڵ "له‌یلا" وه‌ڵامى نامه‌ى باوكه‌ قه‌ناس به‌ده‌سته‌كه‌ى ده‌داته‌وه‌