هاوڵاتییەكی هەولێر

زیاتر لە 50 كارتۆن خورمای بۆ كوردانی رۆژئاوا هێناوە

964+

عەبدولعەزیز خالند

هاوڵاتییەكی هەولێر بەشداریی كەمپەینی بەخشینی هاوكاری بە كوردانی رۆژئاوای كردووە بە دابینكردنی زیاتر لە 50 كارتۆن خورما.

ئەسعەد بێتواتە ئەو هاوڵاتییە خێرخوازەی هەولێرە، كە ئەمڕۆ شەممە 24.1.2026 زیاتر لە 50 كارتۆن خورمای بەو كەمپەینە بەخشی، كە لە هەولێر بۆ یارمەتیدانی كوردانی رۆژئاوا بەڕێوەدەچێت.

مام ئەسعەد بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، “لە رۆژئاوای كوردستان ئاو و كارەبا وەك پێویست نییە، بیرم كردەوە خورما باشترین شتە، خواردنێكی زۆرباشە و هیچیشی لێنایە”.

وتیشی، بەرنامەم وایە بەشێكی دیكەش لە خورما بهێنم و پێشكەشی خوشك و براكانمانی بكەم.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

مام مەغدید رۆژانە قوتووی بەتاڵ کۆدەکاتەوە؛ هاوکاری کو...

مام مەغدید رۆژانە قوتووی بەتاڵ کۆدەکاتەوە؛ هاوکاری کوردانی رۆژئاوا دەکات