بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە

رێڕەوی رووباری سیروان گۆڕدرا

میلاد جەلال – گەرمیان

بە ئامانجی دۆزینەوەی تەرم ئەحمەد لوقمان، کارەکانی گۆڕینی رێڕەوی رووباری سیروان لە گەرمیان دوای 10 رۆژ کارکردن کۆتایی ھات و ئێستا ئاوەکە رووەو تەنکییە.

کارەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەحمەد لوقمان ئەو گەنجەی 21 رۆژ پێش ئێستا لە رووباری سیروان خنکا، ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە کار لە گۆڕینی رێڕەوی رووبارەکە دەکرێت.

ئەم ئێوارەیە، کارەکانی تەواوکرا و هێزە ئەمنی و پیاوانی بەرگری شارستانی و تیمە خۆبەخشەکان دەستیان بە گەڕان کردووەتەوە.

پەیامنێری 964 وتی، لە نزیک کۆرنیشی مارینا چەند گۆمێکی قوڵ ھەیە، گومانەکان زیاتر لەسەر ئەو گۆمە ئاوانەیە، بۆ ئەوەی گەڕانەکان ئاسانتر بکرێت رێڕەوی رووباری سیروان گۆڕدرا، تیمەکان جارێکیتر دەستیان بە گەڕان بۆ تەرمی گەنجەکە دەستپێکردووەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا