سەرناکەون

شۆفێرانى سلێمانى ئاگاداربن؛ دووسایدى کانى کوردە بەستوویەتى

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

بەهۆى ئەوەى هەورازەکەى دووسایدى کانى کوردە لە سلێمانى بەستوویەتى، شەقامەکە داخراوە و ئۆتۆمبێلەکان ناتوانن سەربکەون.

بنیات بێستوون کە دوکاندارێکى سەرشەقامەکەیە، بەڕۆڵى پۆلیسێکى هاتوچۆى خۆبەخش دوو سایدى کانى کوردەى داخستووە و بە ئاراستەى هەورازەکە رێگەکەى داخستووە.
وەک ئەوەى بنیات بۆ 964 باسى کرد، دواى ئەوەى دوو ئۆتۆمبێل لەکاتى سەرکەوتن تووشى رووداوى هاتوچۆبوون، هەڵساوە بە داخستنى رێگەکە بۆ ئەوەى شۆفێران تووشى زیان نەبن.

هەورازەکە بەشێوەیەک بەستوویەتى کە ئۆتۆمبێلەکان کاتێک سەردەکەون دەخلیسکێن، هەر لەوکاتەشى پەیامنێرى 964 رووماڵى بابەتەکەى دەکرد، ماتۆڕسکیلێک دەخزێت و زیانە بە لێخوڕەکەى دەگات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح