سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست

“سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر رۆژئاوا”

964+

شۆڕش قادری

سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست، سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان بەردەوامن لەسەر هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و چەندین پێشێلکاریان ئەنجامداوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پێشێلکارییەکانی بڵاوکردەوە و بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛

1- کاتژمێر 8:10 خولەکی شەوی رابردوو؛

گروپە چەکدارەکان بە تۆپخانەی قورس شارۆچکەی زەرکانیان لە باکووری حەسەکە تۆپباران کرد، زیاتر لە کاتژمێرێک تۆپبارانەکە بەردەوام بوو.

2-کاتژمێر 8:20  خولەکی شەوی رابردوو؛

گروپە چەکدارەکان بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندی تل بەرود کە دەکەوێتە سەر رێگای ئەبیاد – عەبیاد لە باشووری شاری حەسەکە.

3-کاتژمێر 11:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ:

گروپە چەکدارەکان لە دەورووبەری شاری سارین هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان، هێزەکانمان هێرشەکەیان بەرپەرچ دایەوە و پووچەڵیان کردەوە.

4-کاتژمێر 11:45 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ:

کاروانێکی سەر بە گروپە چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گوندی باسیل لەسەر ڕێگای ئەبیاد – عەبیاد لە باشووری حەسەکە.

5-کاتژمێر 2:10 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ:

گروپە چەکدارەکان هێرشی دووەمیان بۆ سەر هێزەکانمان لە دەورووبەری شاری سارین لە باشووری کۆبانی دەستپێکرد، هێزەکانمان سەرکەوتووانە هێرشەکەیان بەرپەرچ دایەوە.

6-کاتژمێر 2:45  خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ:

گروپە چەکدارەکان بە چەکی قورس گوندی حەمدونیان لە باشووری کۆبانی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ژنێک گیانی لەدەست دا.

کاتژمێر 8ـی شەوی رابردوو حکومەتی سوریا ئاگربەستی راگەیاند، هەسەدە دەڵێت، “ئێمە پابەندبوونی خۆمان بە رێککەوتنی ئاگربەست و خواستی خۆمان بۆ دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی شەڕ دووپات دەکەینەوە، داوایش لە گەرەنتیکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن و رووبەڕووی ئەو پێشێلکارییانە ببنەوە بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.

وەزارەتى بەرگرى سوریا: بۆ 4 رۆژ ئاگربەست راگەیەندرا

وەزارەتى بەرگرى سوریا: بۆ 4 رۆژ ئاگربەست راگەیەندرا

بارزانى: بەهیچ شێوەیەک قابیلى قبوڵ نییە زیان بە خوشک و ...

بارزانى: بەهیچ شێوەیەک قابیلى قبوڵ نییە زیان بە خوشک و برایانمان بگات لە رۆژئاوا

ئەم هەینییە لە مزگەوتەکانی کوردستان باسی دەستدرێژییەک...

ئەم هەینییە لە مزگەوتەکانی کوردستان باسی دەستدرێژییەکانی سەر رۆژئاوا دەکرێت