"هەزەلییە و شەرعییەتدانە بە ستەم و زۆرداری"

یەکەم کاردانەوە لەبارەی گشتاندنەکەی وەزارەتی ئەوقافی سوریا کە هێرشی سەر رۆژئاوای کوردستان بە فتوحاتەکان ناودەبات

964+

فەرهاد حەسەن

وەکو یەکەمین کاردانەوەی فەرمی لە هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو نووسراوەی کە وەزارەتی ئەوقافی سوریا بۆ هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان دەریکردووە و بە (فتوحات) ناوی دەباتك وتابێژی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلام، ئەم نووسراو و گشتاندنە بە “هەزەلی و شەرعییەتدان بە ستەم و زۆرداری” ناودەبات.

د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلام و ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان بە964ـی راگەیاند، ئەم نووسراوەی وەزارەتی ئەوقافی سوریان بینیوە و دەڵێت “کارێکە دوور لە شەریعەتی ئیسلام و پێچەوانەی بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە”.

وتیشی “ئەم کارەی وەزارەتی ئەوقافی سوریا شەرعییەتدانە بە ستەم و زوڵم و زۆردارییەی کە لەو وڵاتە لە دژی کورد بەڕوێوەدەچێت”.

تاوەکو ئێستا وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، هیچ روونکردنەوە و وەڵامدانەوەیەکی فەرمی بۆ ئەم نووسراوەی وەزارەتی ئەوقافی سوریا نەبووە، لە پەیوەندییەکیشدا نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەت بێئاگایی خۆی لە نووسراوە راگەیاند، بەڵام وتیشی “ئەگەر پێویست بێت وەڵام دەدرێتەوە”.

نووسراوەکەی وەزارەتی ئەوقافی سوریا رۆژی 18.1.2026 بە واژۆی وەزیر دەرچووە و دوێنێش لە سۆشیاڵ میدیاو وەزارەتەکە بکلاوکرایەوە و کاردانەوەی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێناوە،

بەپێی نووسراوەکە کە بۆ هەموو ئیمامی مزگەوتەکانی سوریا گشتاندنی بۆ کراوە داوایال لێدەکات لە کاتی  نوێژەکان دوعا بۆ سوپای سوریا بکەن کە سەرکەتووبن لە (فتوحاتەکان)یان.

نوسراوەکە بە ئایەتێک لە سورەتی (ئەنفال) دەستی پێکردووە، ئەمەش هەمان ئەو سورەتەی قورئانی پیرۆزە کە رژێمەکەی بەعس بەناویەوە کوردی ئەنفال کرد.

بەڕێکەوتنی گەنجانی کوڕ و کچ لە سلێمانییەوە بۆ رۆژئاوای...

بەڕێکەوتنی گەنجانی کوڕ و کچ لە سلێمانییەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان

هەسەدە: 100 هەزار چەکدار و پاشماوەی داعش هێرش دەکەنە سەر ...

هەسەدە: 100 هەزار چەکدار و پاشماوەی داعش هێرش دەکەنە سەر رۆژئاوای کوردستان