دروشمی "1=2+2 " بووەتە هێمای یەکگرتوویی هەموو پارچەکانی کوردستان

رۆژئاوا لە ژێر هێرشێکی تونددایە؛ لە باشوورەوە تا تاراوگە کوردان رژانە سەر شەقام

964+

ژێوار خدر

درەنگانی شەوی رابردوو، رۆژاوای کوردستان کەوتە بەر شاڵاوێکی توندی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا، کە رەقە و دێرەزوور و چەند ناوچەیەکی دیکەیان کردە ئامانج، لە بەرامبەردا لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان خۆپێشاندانی جەماوەری بەڕێوەچوو و داوای پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی رۆژئاوا کرا.

هێرشەکان بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی ناوچە کوردییەکان و فشارخستنە سەر مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بووە بۆ رادەستکردنی ناوچەکان بە حکومەتی دیمەشق، بەڵام ئەو داواکارییەی رەتکردووەتەوە، هێرشەکان تەنانەت ئەو شوێنانەشی گرتووەتەوە کە چەکدارانی داعشی تێدا بەندکراوە، بەتایبەت لە ناوچەی شەدادی کە 1500 چەکداری داعش رزگار کرام، بەڵام تا ئێستا هێزەکانی رۆژئاوا رێگرییان لە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی ئەو ناوچانە کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، هەزاران کەس لە هەولێر لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا و لە شارەکانی سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان گردبوونەوە، دروشمی سەرەکیی خۆپێشاندەران 1=2+2 بوو، وەک پەیامێک بۆ ئەوەی کە هەموو پارچەکانی کوردستان لەم کاتەدا یەک دەنگ و یەک هەڵوێستن. خۆپێشاندەران داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکا کرد کە هەڵوێستی روونیان هەبێت و رێگری لە کۆمەڵکوژیی خەڵکی سڤیل بکەن، چونکە دۆخی مرۆیی لە ناوچەکەدا بەهۆی جەنگ و ئاوارەبوونی خەڵکەوە لەوپەڕی خراپیدایە.

با فشار بكەین ئەو موئامەرەیە رابگرین

با فشار بكەین ئەو موئامەرەیە رابگرین"