"منداڵ هەیە فڕێدراوە، لێیدراوە، خنکێندراوە"
کامەران عوسمان: پێشێلکاری یەکجار گەورەی مافی مرۆڤ لە رۆژئاوا کراوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
دەردومەینەتییەکانی کوردانی رۆژئاوا شەقامەکانی سلێمانی ورژاندووە و تیمی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکیش چاودێری دۆخەکە دەکەن و دەڵێن، پێشێلکاری یەکجار گەورەی مافی مرۆڤ کراوە.
کامەران عوسمان لە تیمی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە کوردستان عێراق بۆ 964 وتی، لە رێگای ژنان و منداڵانەوە دەمانەوێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگاداربکەینەوە، دەمانەوێ بزانین بۆ بێدەنگە، لە کاتێکدا منداڵ هەیە لێیدراوە یان خنکێندراوە، یانیش فڕێندراوە.
ژن هەیە دەستبەسەرکراوە هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی لێکراوە، بەڵام هیچ ئامارێکی تەواوی دەستگیرکردن لەبەردەست نییە، کامەران عوسمان وادەڵێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح