بوومەلەرزەیەک لە دهۆک روویدا
هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە
بوومەلەرزەیەک لە دهۆک روویدا
964+
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.6 پلە بەپێوەری ریختەر لە پارێزگای دهۆک روویدا و زۆربەی هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرەش هەستیان پێکردووە.
حەمید حەسەن بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی دهۆک بە 964ـی وت، “کاتژمێر 7:49 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19.1.2026 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.6 پلە بەپێوەری ریختەر و بەقوڵی 20 کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە و زۆربەی هاوڵاتیانیش هەستیان پێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەقی بوومەلەرزەکە نزیک بەنداوی موسڵ بووە و پێناچێت هیچ زیانێکی لێ کەوتبێتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری