کێ دایناوە؟

زەڕایەن وەک هێمای سەوزی ناحیەکە پەیکەری سنەوبەری لێ دانرا

+964

بڕوا مەجید – ناحیەی زەڕایەن

ئەمشەو یەكشەممە 18.1.2026 لە سەنتەری ناحیەی زەڕایەن و لەسەر شەقامی گشتیی شارەزوور بۆ سلێمانی، پەیکەری سنەوبەر دانرا

ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوبەری ناحیەی زەڕایەن بۆ 964 وتی “لە شەقامی گشتیی شارەزوور بۆ سلێمانی و لەناو سەنتەری ناحیەی زەڕایەن هەستاین بە دانانی پەیکەری سنەوبەر، وەک هێمایەک بۆ سەوزی و زیندویەتیی ناحیەکەمان، لەگەڵ ئەوەشدا بوونی دارستانێکی دەستکرد کە بووەتە شوێنێک بۆ حەوانەوەی هاوڵاتیانی ناحیەکەمان کە رێژەیەکی زۆر لە داری سنەوبەری تێدایە”

ئاوارە حەمەشەریف ، ئەوەشی وت، “پەیکەرەکە بەرزی سێ مەترە جۆری ئەو ماددەیەی لێی دروستکراوە، ئاسنە و بەرگەی مانەوەی زیاتر دەگرێت، ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی دروستکردنی پەیکەرەکەین و ئەمڕۆ کارەکانی بە کۆتا گەیشت و لە شوێنی دیاریکراو دانرا”

ئەمە لەکاتێکدایە سبەینێ بەڕێوبەری ناحیەی زەڕایەن لە پۆستەکەی لادەبرێت و راژەکەی دەگوازرێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هاتووچۆی دەربەندیخان چاڵەکانی رێگای زەڕایەنی پڕکردەو...

هاتووچۆی دەربەندیخان چاڵەکانی رێگای زەڕایەنی پڕکردەوە