فەرمانبەران، شۆڕش و کەسنەزان

بۆ لادانى زێدەڕۆییەکان؛ هەڵمەتەکانى شارەوانى هەولێر بەردەوامە

964+

وریا فەتاح

ماوەیەکى شارەوانى هەولێر، بۆ لابردنى زێدەڕۆییەکان کەوتووەتەخۆی و ئەمڕۆش زێدەڕۆیی سەر سەوزایى ژمارەیەک شەقام لادران.

شارەوانییەکە بڵاوى کردووەتەوە، هەموو زێدەڕۆییەکانی سەر سەوزایی لادەدرێن کە بوونەتە هۆی شێواندنی سیمای شار و زیان گەیاندن بە دارو درەختەکان.

لە هەڵمەتەکەى شارەوانى هەولێر، هەریەک لە شەقامی فەرمانبەران و شۆڕش و کەسنەزان لەلایەن تیمەکانیان لە ئەندازەی پارکەکان ئەنجامدراوە  و زێدەڕۆیییەکان لادراون.

هەر ئەوەش نییە و لە دوو هەفتەى رابردوو، لە ژمارەیەک بازاڕى شارەکە، تیمەکانى شارەوانى زێدەڕۆیى دوکاندارانیان لەسەر شەقام و بەردەمى دوکانەکان لادا، بە تایبەت هەڵواسینى پەردە و داپۆشینى شمەک و کەلوپەلەکانیان لەبەردەم دوکانەکان.