بەبێ زیانى گیانى کۆنتڕۆڵکرا

فڕنێک لە هەولێر ئاگرى گرت

964+

وریا فەتاح

بەیانى ئەمڕۆ، لە سەر شەقامى 100 مەترى هەولێر نزیک هۆتێل کریستاڵ، دوکانێکى فڕن ئاگرى گرت و تیمەکان زوو فریاى کەوتن و بێ کارەساتى گیانى، کوژاندیانەوە.

شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،” ئاگرەکە لە کاتژمێر 9:14 خولەک لە دوکانێکى فڕن کەوتووەتەوە، خەریک بووە تەشەنە بکات بۆ غازى “ئێڵ پى جی)یەکە، بەڵام تیمەکان زوو فریاى کەوتوون و کۆنتڕۆڵیان کردووە”.

وەک باسى دەکات، هیچ زیانێکى گیانى لە رووداوەکەدا نەبووە، بەڵام زیانى مادى زۆرى لێکەوتووەتەوە.

ئاگری کارگەکەی پیرزینی سەر بە هەولێر بەردەوامە

ئاگری کارگەکەی پیرزینی سەر بە هەولێر بەردەوامە